سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند “چاره‌نووس و داهاتووی نیشتمان، جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فيدراڵى، بە بەشدارى و ده‌نگى ئێوه، ديارى ده‌كرێت.”
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند “داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه مافى ده‌نگدانيان هه‌يه، به‌شدارييه‌كى كاراى تێدا بكه‌ن؛ به شێوه‌يه‌كى شارستانى و ئازادانه ده‌نگ بده‌ن.”
دەشڵێت “دەنگدان، پابەنديتانه بە مافەکانتان و پته‌وكردنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له عێراقی فيدراڵيدا. بەشداريی فراوانتان لە ده‌نگداندا، پێگەی هه‌رێمى کوردستان له عێراقدا بەهێزتر و دەنگی لە بەغدا دلێرتر دەکات.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕونیکردەوە “هه‌موو ده‌نگێك بۆ كوردستان گرنگه. ده‌نگ بده و له وێناكردنى داهاتووى خۆت و وڵاته‌كه‌دا به‌شدار به”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
