خوێندراوەتەوە: (1.1K)

به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌شارى كفرى، چەند چەکدارێک هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر ماڵێكى عهرهبو دەستڕێژی گولەیان لێکردون‌و باوک‌و کوڕێك به‌هۆى ئه‌و ڕوداوه‌وه كوژراون، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداریش له‌گه‌رمیانه‌وه زانیاریى بۆ ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ڕوداوه‌كه په‌یوه‌ندیى بهكوژرانى ئه‌كبه‌ر حاجى ڕۆسته‌م-ه‌وه هه‌یه‌و كوژراوه‌كانی ئه‌مڕۆش باوك و براى بكوژى ئهكبهرن”.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیى له‌ڕێگه‌ى ه‌وه ئاشكرایكرد، به‌یانى ئه‌مڕۆ چه‌ند چه‌كدارێك ههڵیانكوتاوهتهسهر ماڵێك كه له‌بنه‌ڕه‌تدا عه‌ره‌بن‌و له‌شارى كفرى نیشته‌جێبون، له‌ئه‌نجامیشدا ده‌ستڕێژى گوله‌یان لێكراوه‌و به‌هۆیه‌وه باوكێك به‌ناوى (عەزیز حسێن برغش) تەمەن 47 ساڵ‌و كوڕه‌كه‌شى به‌ناوى (محەمەد عەزیز حسێن) تەمەن 20 ساڵ كوژراون.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى ، کوژراوەکان بەلهبنهڕهتدا عه‌ره‌بن‌و خەڵکی ناوچەی عوزێمنو چەند ساڵێکە هاتونەتە هه‌رێمى كوردستان‌و له‌شارى کفری نیشته‌جێبونه.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، به‌دیاریكراوى ڕوداوه‌كه کاتژمێر 10ى به‌یانى ڕویداوه‌و ئۆتۆمبێلێک كه چه‌ند چه‌كدارێكى تێدابوه، ههڵیانكوتاوهتهسهر ماڵه‌كه‌و ده‌ستڕێژى گوله‌یان لێكردون.

سه‌رچاوه‌كه زانیاریى زیاترى ئاشكراكرد‌و وتى، “ئه‌و باوك‌و كوڕه‌ى ئه‌مڕۆ كوژراون، باوك‌و براى بكوژه‌كه‌ى ئه‌كبه‌رى حاجى ڕۆسته‌م-ن”.

سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى وت، “هه‌ر ئه‌مڕۆش ماتۆڕسوارێكى عه‌ره‌ب له‌ناوشارى كه‌لار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى بكوژى ئه‌كبه‌ر دانى به‌وه‌داناوه، ئه‌و ماتۆڕسواره كه له‌بنه‌ڕه‌تدا عه‌ره‌به كارئاسانى زۆر بۆكردون له‌ده‌ستنیشانكردنى شوێنى ئه‌كبه‌رو كوشتنیدا”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 2,787 📊 Click Here