خوێندراوەتەوە: (1.5K)

بۆ یەکەمجار
زانیاریی گرنگ ئاشکرادەکات، کە درۆنەکە دووبەشە، تەقەمەنی و میکانیکی، بەشێکی
ئێرانیەو بەشەکەی تری چینییە.

– قەبارەی پانی
درۆنەکە ٣ مەترەو درێژی ٢.٥م و کێشی ١٥٠ کیلۆگرامەو لەسەر سیستمی سەتەلایت و GPS کاردەکات و لەسەر سکەو ئۆتۆمبیلی
پیکاب بەکاردێ و ئامانج دەپێکێ.

– درۆنەکە بزوێنەری
دوو بستۆنی لەسەرەو دروستکراوی وڵاتی چینەو لەجۆری (DLE111) بەژمارەی شاسی BA05248.
– درۆنەکە لە
جۆری (میعراج ٥٣٢)ی ئێرانیەو بۆمبڕێژکراوی خۆکوژیەو دراوە بە بەشێک لە میلیشیاکانی
عێراق.

– درۆنەکە بە
سوتەمەنی بەنزین کاردەکات و هێزی ١٢ ئەسپی هەیە.

– نرخی ئاسایی
هە درۆنێک لەبازاڕی ئازاد تەنها ١٠٠٠ دۆلارە.

– درۆنەکان
تاوەکو دووری ٤٥٠ کیلۆمەتر دەڕوات توانای بەرزبوونەوەی ستونی ١٢ هەزار پێی هەیە.

– درۆنەکە سێ
کاتژمێر دەتوانێ لەئاسماندا بمێنێتەوەو ٥٠ کیلۆگرام کەرەستەی تەقەمەنی هەڵدەگرێ.

– درۆنەکان لەجۆری
کۆنن، نوێ نیەو بەربەستە تەشویشیەکان بەئاسانی کاری تێدەکەن بەتایبەت ئامێری جەمەری GPS.

– ئەم جۆرە درۆنە
خۆکوژیە لەلایەن ئێرانەوە دراوە بەزۆربەی میلیشاو کەتائیبەکانی عێراق لەوانە سەرایا
ئەبابیل و موقاوەمەی سەلامیە، کەئەم دوو هێزە خۆیان بەبەڵگەوە بڵاویان کردۆتەوە کەبەکارهێنەری
ئەم جۆرە درۆنەن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 726 📊 Click Here