ئەمڕۆ دوشەممە، شاندێکی کۆمیسیۆنی هاوپشتی نیشتمانی، برایەتی
و دیموکراسی لەپەرلەمانی تورکیا سەردانی دورگەی ئیمڕاڵییان کرد‌و لەگەڵ عەبدوڵا
ئۆجەلان رابەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆبونەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی یش بڕیارە
کۆنوسی کۆبونەوەکە پێشکەش بە سەرۆک و لیژنەی پەرلەمان بکەن .
لە سەرچاوەیەکییەوە زانیویەتی، لەسەردانەکەی ئەمڕۆی
کۆمیسیۆنی ئاشتی و برایەتی کە پێکهاتوە لە هەریەک لە گوڵستان کڵچ ، فەتحی یڵدز و حوسێن یایمان تەواوی وردەکارییەکانی کۆبونەوەکە تۆمار کراوەو دواتر دەخرێتە بەردەم “نومان
کورتوڵموش” سەرۆکی پەرلەمان، دواتریش کۆنوسێک پێشکەش بە لیژنەکە دەکرێت کە پێکدێت
لە 51 پەرلەمانتار
.
هەر بە پێی ئەو زانیارییانە، وا بڕیارە ئەم کۆنوسە بخرێتە
بەرنامەی کاری کۆبونەوەی لیژنەکەو لەلایەن ئەندامانی لیژنەوکەوە هەڵسەنگاندنی بۆ
بکرێت .
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
