خوێندراوەتەوە: (1.2K)

بڕیارە سبەی سێشەممە، دوو كۆبونەوەی گرنگ بۆ پرسی موچە لەبەغدا ئەنجامبدرێت، كەچاوەڕواندەكرێت بڕیاری یەكلاكەرەكە لەسەر موچەو نەوتی كوردستان بدرێت.

سەرچاوەیەكی تایبەت بەی وت،” بڕیارە سبەی سێ شەممە، دوو كۆبونەوە لەبارەی موچە و نەوتی هەرێمەوە ئەنجامبدرێت، كە یەكێكیان كۆبونەوەى ئەنجومەنی دەوڵەتە و ئەوەی دیكەیان كۆبونەوەى ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراقە”.

سەرچاوەكە وتیشی،” لەئێستادا ئەنجومەنی دەوڵەت داوای لەهەرێم كردوە نوێنەرێكیان لە وەزارەتی داد ئامادە بێت تا بتوانن لەگەڵ نوێنەرێكی عێراق وەڵامی پرسیارەكانیان لەبارەی داهاتی نانەوتی بدەنەوە”.

هەر هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستەڕوو، شاندێكی هەرێم بۆ بابەتی نەوت دەچنەوە بەغداو كۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوت ئەنجامدەدەن و ڕەشنوسی ئەو كۆبونەوەیەش لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا تاوتوێدەكرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، گرفتی دواكەوتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی و نەوتە، كە تائێستا هەولێرو بەغدا لەسەری ڕێككنەكەوتون.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 2,723 📊 Click Here