خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سه‌ربارى ئاشكراكردنى چه‌ند ناوێك وه‌كو كاندیداكانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ى ه‌وه، كاندیدى به‌هێزو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى پارتى بۆ ئه‌و پۆسته ئاشكراده‌كه‌ن، ده‌شڵێن، “ئه‌وكه‌سه كاندیدى مه‌سرور بارزانیهو مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتیش په‌سه‌ندیكردوه”.

له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه زانیاریى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتوه، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم، كاندیدى به‌هێزو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى پارتى ده‌بێت بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى زانیاری‌یان به-دا باسیان له‌وه‌كرد، “ئه‌گه‌رچى تائێستا به‌ڕه‌سمى لهكۆبونهوهى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتیدا گفتوگۆى له‌سه‌رنه‌كراوه، به‌ڵام ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د ده‌بێته كاندیدى پارتى لهكێبڕكێى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراقدا”.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كانى ، “چه‌ند ناوێك هاتون بۆ ئه‌و پۆسته، به‌ڵام ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د كاندیدى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وهزیرانو هاوكات جێگرى سه‌رۆكى پارتیه‌و له‌لایه‌ن خودى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى حزبهكهشهوه، قبوڵو په‌سه‌ندكراوه”.

پێشتر‌و به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، هه‌ریه‌ك له‌نێچیرڤان بارزانى، هۆشیار زێبارى و د.فوئاد حسێن‌و چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌ى پارتیش، یه‌كێكیان ده‌بێته كاندیدى ئه‌و حزبه بۆ بردنه‌وه‌ى كورسیه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانى جه‌ختیانكرده‌وه، “به‌ئه‌گه‌رى زۆر‌و به‌هێز، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د ده‌بێته كاندیدى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌ناو پارتى بۆ چونه كێبڕكێى بردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 28 Today: 94 📊 Click Here