خوێندراوەتەوە: (32)

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئاشكرایكرد، بەرهەمهێنانی بەنزین بەگشتی كەمبۆتەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت، تەنیا هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی بەنزین بازرگانەكانن كەزۆربەیان نزیك لە خاوەنی پاڵاوگەكان و دەسەڵاتدارانن.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەشەوی ڕابردوەوە نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین موحەسەن و سۆپەر و نۆرماڵ 50 دینار بەرزبوەتەوە.

ئەوەشی ئاشكراكرد، ئاستی خواست لەسەر بەنزین تاوەکو ئێستا جێگیرە، بەڵام بەرهەمهێنان کەمبوەتەوەو بەگشتی لەدهۆک و هەولێر چەند ڕۆژێکە گرانبوەو ئێستا سلێمانیشی گرتوەتەوە.

هاوكات، كەریم عەلی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكی تایبەتدا بەی وت،”بەنزین لەهەرێمی كوردستان بازرگانیە، بۆیە لەگەڵ دروستبونی بچوكترین هۆكار بۆ بازرگانەكان، كەزۆربەیان نزیكن لەخاوەن پاڵاگەكان و دەسەڵاتدارانەوە، هەلەكە دەقۆزرێتەوە و نرخی بەنزین گران دەكرێت”.

جەختیش دەكاتەوە، بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین و دابەشكردنی نەوت بەنرخی گران، پێشێلكردنی تەواوی ڕێسا‌و یاساكان و تەواوی ئەو ڕێكەوتنانەیە كەلەگەڵ حكومەتی عێراقی كراوە، بەو پێیەی 50 هەزار بەرمیل نەوت بەناوی بەكارهێنانی ناوخۆییەوە وەردەگیرێت، دەبێت سەرجەم جۆرەكانی سوتەمەنی بەنرخی پاڵپشتیكراو بدرێتە هاوڵاتیان”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 220 Today: 1,088 📊 Click Here