خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەزینداوە لەپەیامێكدا بەبێ ناوهێنانی هیچ حزب و لایەنێك دەڵێت،” ئەگەر ئێمە هیچ نەبین لاواز بین، وەكو هەندێك حزبی دیكە، ئەمانهێننە سەر كەناڵەكانیانن و موقابەلەمان ئەكەن”.نمونە بە سەرۆكی توركیا‌و سوریا‌و ئێران دەهێنێتەوە كە سەرۆكەەكیان زیندانی كراوەو دەڵێت، لەم وڵاتە نەگیرێیت واتە لێت ناترسن.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لەپەیوەندییەكی تەلەفونی تۆماركراودا لەزیندانەوە ڕایگەیاند،” ئەگەر ئێمە هیچ نەبین لاواز بین، وەكو هەندێك حزبی دیكە، ئەمانهێننە سەر كەناڵەكانیانن و موقابەلەمان ئەكەن”.

دەشڵێت،” ئێران ڕابەرەكەی لەزیندانبوە، سوریا سەرۆكەكەی لەزیندان بوە، توركیا سەرۆكەكەی لەزیندان بوە”.

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،”لەم وڵاتانە نەگیرێیت و توشی عەزێت نەبێت، مانای وایە لێت ناترسن، مانای وایە تۆ موهیم نیت”.
جەختیش دەكاتەوە،” ئێستا ئێمە ئەزانین چەند موهیمین، ئینجا ئەزانین كە چەندێك لێمان دەترسن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەبڕیاری دادگای سلێمانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر سكاڵایەكی پێشووی خۆی بەپێنج مانگ سزا دراوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 61 Today: 2,664 📊 Click Here