خوێندراوەتەوە: (1.6K)

جوڵانەوەی نەوەی نوێ بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد و سەرۆکی جوڵانەوەکە لە زیندانەوە لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە زیندانەوە سڵاوی ئازادی و کۆڵنەدان لەخەڵکی کوردستان دەکات.
شاسوار عەبدول واحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت”لە زیندانم بەڵام لە جاران زیاتر بوێرترم بەرامبەر زوڵمی دەسەڵات، تا دوا هەناسە بەرگری لە خەڵک دەکەم”.

دەشڵێت، تەنها رێگا بۆ دەربازکردنی خەڵک لەم دۆخە بەشداری دەنگدانە و ئەگەر ئەمجارە خەڵک نەچن بۆ دەنگدان دۆخی خەڵک خراپتر دەبێت و چارەسەر ئەوەیە ١١ـی ١١ خەڵک دەنگبدەن بە نەوەی نوێ.
شاسوار عەبدول واحید ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو چەند جار چووە بەغدا بە دەستی بەتاڵ هاتووەتەوە بەڵام ئێمە بەبێ ئەوەی پۆستمان هەبێت لە بەغدا نەوت و دەرمانمان هێناوە، ئەگەر دەنگمان پێبدەن سولفەی هاوسەرگیری لە بنکە عێراقییەکانەوە بۆ گەنجان دابین دەکەین”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 157 Today: 1,116 📊 Click Here