خوێندراوەتەوە: (1.5K)

ـ كهنداڵ جودى:

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى لهسهرچاوهى تایبه‌ت لهحهلهبهوه به دراوه، سه‌ربارى ڕاگه‌یاندنى ئاگربه‌ست له‌نێوان ئاسایشى كورد‌و هێزه چه‌كداره‌كانى سه‌ر بهئهحمهد شه‌رع، له‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه له‌ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌له‌به‌وه هێزى چه‌كدارى زیاتر به‌ئاراسته‌ى هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فیه جوڵه‌ى پێكراوه.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیى له‌شارى حه‌له‌ب بهى وت، “سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له‌دواى كاتژمێر 12ى شه‌وى ڕابردوه‌وه ئاگربه‌ست له‌نێوان هێزه‌كانى ئاسایشى كورد لهئهشرهفیهو شێخ مه‌قسود له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانى شه‌رع ڕاگه‌یه‌نراوه‌و جۆرێك له‌ئارامى له‌ناوچه‌كه‌دا به‌قه‌رار بوه، به‌ڵام له‌دواى كاتژمێرى 4ى ئێوارى ئه‌مڕۆوه جۆرێك لهنائارامیى ڕ‌وى له‌ناوچه‌كه كردوه‌ته‌وه”.

سه‌رچاوه‌كه وتى، “ئه‌گه‌رچى تائێستا هیچ پێكدادانێك ڕوینهداوهتهوه، به‌ڵام كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و هێزه زۆره لهدهوروبهرى ئهشرهفیهو شێخ مه‌قسود جۆرێك له‌ئارامى دروستكردوه‌و مه‌ترسیى پێكدادانێكى دیكه‌ش هه‌یه”.

هه‌ر له‌و زانیارییانه‌ى سه‌رچاوه‌كه بهى ڕاگه‌یاند، “له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و جوڵه سهربازیىو ئه‌منیانه‌ى چه‌كداره‌كانى شه‌رع ده‌ستیان پێكردوه، هێزه‌كانى ئاسایشى كورد له‌دوو گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كه‌ى حه‌له‌ب ڕێوشوێنى پێویستیان گرتوهتهبهرو لهئامادهباشیى ته‌واودان”.

سه‌باره‌ت به‌هۆكارى كۆكردنه‌وه‌ى هێزى زیاتر لهدهوروبهرى كوردانى حه‌له‌ب، سه‌رچاوه‌كه وتى، “تائێستا نازانین هۆكارى كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و هێزه زۆره لهدهوروبهرى ئهشرهفیهو شێخ مه‌قسود چییه‌و چه‌كداره‌كانى شه‌رع به‌نیازى چین، به‌ڵام هه‌ر هۆكارو پیلانێكیان هه‌بێت، ئێمه باكمان پێیان نییه‌و لهئامادهباشیى ته‌واوداین”.

سه‌ر له‌ئێواره‌ى دوێنێ له‌دواى كاتژمێر 4ى ئێواره‌وه، چه‌كداره‌كانى
شه‌رع به‌هێرشكردنه‌سه‌ر خاڵێكى پشكنینى هێزه‌كانى ئاسایشى كورد
له‌ئه‌شره‌فیه، پێكدادانى سهختو دژوار له‌نێوان ئاسایشى كورد‌و
چه‌كداره‌كانى شه‌رع ڕویدا‌و پێكدادان تاوه‌كو نزیك به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ
به‌رده‌وامبوو، دواتر له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى ناوخۆى سوریا، ئاگربه‌ست
ڕاگه‌یه‌نرا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 158 Today: 1,039 📊 Click Here