خوێندراوەتەوە: (8.4K)

یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو بارودۆخە نالەبار و شپرزەیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان سیستەمی سیاسی میراتگریە کە سیستەمەکی کۆن و دیکتاتۆریە ، دابونەریتی دەشتەکی و چەتەگەری و زوڵم و زۆرداریە ، کە پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٤٦ ئەم سیستەمەی لە ناو حزبەکەی چەسپاندووە تاوەکو ئێستا دەسەڵاتە هەستیارەکان لە دەستی هەریەکە لە( مەسعود بارزانی ، نێچرڤان بارزانی ، مەسرور بارزانی) وە سەرکردەکانی ئایندە وەک میرات لە باوکەوە بۆ کور دەگوازریتەوە هەریەکە لە ناو رێبازەکە یاخود لە حزبەکانی باوکیاندا پلە و پۆستەی دیاری کراویان وەرگرتووە ، حکومڕانی کوردستان سیستەمی میراتگری و دیکتاتۆریتن ، مەدەنی بوونی نیە تەنها بە دروشم و روکەشە، ئەو پارتانەی دەسەلاتیان بە دەستەوەیە کار بۆ خۆیان و نەوەکانیان دەکەن سرینەوەی مێژووە ناشرین و خیانەتەکانیان لە پێناو مانەوەی لە داهاتوو لە سەر حوکم کە ئەمەش خواستی کۆمەلگە نیە ،ئەوەی ئێستا لە کوردستان بەرێوەدەچێت هیچ جیاوازیەکی لەگەل سەرەتای دورستبونی دەولەتانی خێلەکی و عەشایەری نیە بە هەمان بیر و گوفتار و رەفتار تەنانەت بە لەبەرچاونەگرتنی بەرژەوندی خەڵک بەڵکو بەرژەوندی حزبی و بنەماڵەیی ، پێویستە گۆرانێکی ریشەیی دەست پێبکەین ئەمەش بە فرێدانی سیستەمی میراتگری ئێکسپار ، سەرجەم حزبە خاوەن هێز و پارەکان جێگە چۆل بکەن بۆ دەمودەزگا یاسایی و تشریعی ئەمەش بە عەقل و پیاوی گەورە دەکرێت ناوەک ئەو دز و دیکتاتۆرەنە کە بەرژەوەندی کەسی و حزبی و بنەماڵە لە پێش بەرژەوەندی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 249 Today: 2,231 📊 Click Here