خوێندراوەتەوە: (5.5K)

سەرهەنگ سالار ئەحمەد

لە دنیای پێشکەوتوی ئەمڕۆدا لە وڵاتانی جیهان سیستەمێکی بەڕێوەبردنیان بۆ خۆیان داناوە لەسەر بنەمای سەروەری یاساو یەکسانی یاسا بۆ هەموان ، لە پێناو ژیانێکی ئارام و پێکەوە ژیان و پاراستنی ماف و سەروەرییەکانی هەمو تاکێک لە گۆمەڵگەدا ، کە ئەرکی هەمو تاکەکانی گۆمەڵگەکەیە ڕێز لەسەروەرییەکانی یاسا بگرن لە پێناو بنیادنانی گۆمەڵگەیەکی ئارام پێشکەوتوە وە ئەرکی حوکمەت و دادگاو دەزگا دادییەکانی کە کار بکەن بۆ سەروەری یاساو جێبەجێکردنی وە لەهەمان کاتدا سزای ئەو کەسانە بدەن کە لە یاسا دەردەچن بێ هیچ جیاوازییەک واتە لەژێر هیچ ناو ناونیشان و وەلایەک بۆ حیزب و دەسەلات و ئەندامانی بنەماڵە ، بە واتایەکی تر دەبێت یاسا سەروەر بێت و هەموان لە بەردەم یاسادا یەکسان بن لە هاوڵاتییەک هەتا باڵاترین کاربەدەست و دەسەڵاتی وڵات !
وە کەسانی جێبەجێکاری یاساو داڕێژەری یاسا دەبێت کەسانی پسپۆرو شارەزای بواری یاسا بن و لەهەمان کاتدا دەبێت بێ لایەن بن و پارێزگاری لە بێلایەنی خۆیان بکەن لەپێناو لەکەدار نەبونی دەزگا دادی و شەرعییەکانی وڵات، واتە دەسەلاتی دادی وحوکمەت و دادوەرەکان چۆن یاسا جێبەجێ دەکەن بەسەر هاوڵاتیەکی کۆمەڵگەدا دەبێت بەهەمان شێوە بن لەگەڵ کەسانێکیش کە دەسەڵاتدارن و پلەو پۆستیان هەیەو وەلای حزبییان هەیە یاخود کەسانی دەست رۆشتوی بنەماڵەو عەشیرەتەکانن!

دۆخی یاساو دەزگا دادییەکان لە عێراق و هەرێم !
لە عێراق و هەرێمی کوردستان دۆخێکی تەواو جیاوازو سەرسوڕهێنەر دەگوزەرێت لەبواری یاسادا ، بەوردبونەوەو هەڵسەنگاندنی دۆخی یاسایی و دەسەڵاتی جێبەجێکاری یاسا لە عێراق و هەرێم و زۆر بە ئاسانی ڕوون دەبێتەوە کە یاسا و دادگاو دەسەڵاتە دادییەکان تەواو ڕۆچون لە گەندەڵی و کاری نایاسایی و توشی شەلەل و پەککەوتن بون !
چەمکی یاسا لە کۆمەڵگەی عێراقیدا بەتەواوی پێچەوانەی چەمکە یاساییە نێودەوڵەتییەکانە ، دەقی یاساو چەمکی یاسا و جێبەجێکردنی یاسا کە دەبێت بۆ پاراستنی مافی مرۆف بێت و هەق بۆ خاوەن هەق بگەڕێنێتەوە سزای کەسی پێشێلکار بدات ، بەڵام لەعێراق و هەرێم بە تەواوی پێچەوانەکەی ڕاستە یاسا پشتی کەسانی شکێنەری یاسا دەگریت و دەیانپارێزیت و هیچ مافێک بۆ خاوەن ماف ناگەڕێنێتەوە !
لەعێراق و هەرێمی کوردستان دادگان بەهیچ شێوەیەک سەربەخۆ نین و بەتەواوی لەژێر هەژمون و دەسەڵاتی حیزب و حوکمەت و بنەماڵەدان ، تەواوی کارمەندو کەسانی یاسا ناس لەناو دادگاو دەزگا دادییەکاندا کەسانی حیزبین و لەژێر هەژمونی حیزب و حوکمەت و بنەماڵەدان بۆیە هیچ ناوێکیان بۆ سەروەری یاسا نەهێشتۆتەوە ، لەعێراق و هەرێمی کوردستان کەسانی نزیک لە حزب و بنەماڵە هەر کارێکی نایاسایی بکەن ئاساییە بۆیان و لەلایەن حزب و بنەماڵەوە دەپارێزرێن و بەرگرییان لێ دەکریت ، واتە یاسا تەنها بۆ هاوڵاتیانی ئاساییەو کەسانی نزیک لە حزب و بنەماڵەکان بەهیچ شێوەیەک یاسا یان لەسەر جێبەجێ ناکرێت و سزانادرێن !
بە وردبونەوە لە ڕوداوەکانی کە ڕوودەدەن لە عێراق و هەرێم فەشەل و ئیفلیج بونی دەزگا دادیی و یاساییەکان بەڕوونی دەردەکەوێت !
بە نمونە لە عێراق و لەژێر هەژمونی حوکمەتی عێراقی بە سەرۆکایەتی ( محەمەد الشیاع السودانی ) ، چەندین پێشێلکاری و دەست تێوەردانی حزبی و عەشایەری لە دادگاکاندا هەیە حوکمەتیش بێدەنگە لە بەرامبەریان لەبەرئەوەی لەلایەن کەسانی نزیک و ئەندام و لایەنگرانی خۆیا. ئەنجام دەدریت ، بەنمونە هێزە شیعییەکانی ( الحشد الشعبی ) و سەرۆک هۆزە شیعەکان لەماوەی چەندین ساڵی ڕابوردودا چەندین کاری نایاساییان کردووەو بەڵام هیچ سزایەک نەدراون و دەست تێوەردانیان لە دادگاکان کردووە ڕێگرییان لە سزادانی ئەندامو لایەنگرانیان کردووە کە لە یاسا دەرچون ، بۆ نمونە هێزەکانی الحشد الشعبی چەندین کاری نایاساییان کردووە وەک پەلاماردانی کێڵگە نەوتیەکانی سەلاحەدین ، هێرشە کردنە سەر هاوڵاتیانی سفیل ، چەندین کاری تۆقاندن و ڕفاندنیان ئەنجام داوە لەلایەن لایەنگران و هەوادارانیانەوە بێ ئەوە بەهیچ شێوەیەک سزا بدرین و هەمیشە لەلایەن دەسەڵاتداران و بنەماڵە شیعییەکانەوە پارێزگارییان لێکراوە!

هەرێمی کوردستانیش کە لەژێر هەژمونی دوو بنەماڵەدایە حوکمەتە ماوە بەسەرچووەکەی لەلایەن (مەسرور بارزانی )سەرکردایەتی دەکریت لەم پێشێلکارییە یاساییانە بەدەر نیەو ، دۆخی یاساو دەزگا دادییەکانی لە حالەتێکی تەواو خراپ و شکست خواردوودایە و هەمیشە حزب و بنەماڵەکان دەست تێوەردانێکی زۆریان لەدادگاکاندا هەیە و یاساو دادگاکایان کردۆتە ژێر پرسیارەوە ، بەوردبونەوە لە ڕووداوەکانی چەند هەفتەی ڕابوردووی سنوری هەولێر کە ناکۆکی کێشمەکێشی دووبنەماڵە لەسەر زەوی پەلی کێشا بۆ پەلاماردانی چەکداری و ڕوبەروبونەوە لەنێوان هێزی عەشیرەتەکان و هێزە ئەمنییەکان ، دەریخست کە عەشیرەتەکان پڕ چەکن و هەمو جۆرە چەکێکیان هەیەو تەنانەت دەست لە هێزە ئەمنیەکانیش ناپارێزن ، لە لایەکی دیکەشەوە حوکمەت وحیزبە دەسەڵات دارەکان چاو لە پێشێلکارییەکان دەپارێزن لەبەر ئەوەی کەسانی لەیاسا دەرچوو لایەنگروو هەواداری خۆیانن ئامادەن ڕێککەوتن و دانوستانیان لەکەڵ بکەن بەدەر لە یاساو دادگا !
ئەم ڕووداو گەلانەی عێراق و هەرێم دەریدەخات کە هەردوو حوکمەت ڕووچۆن لە گەندەڵی هەمو دەزگا ئەمنی و یاساییەکانیان بەکەسانی نزیک لە خۆیان هەواداری خۆیان پڕکردۆتەوە بۆ ئەم مەبەستەش تەواوی دەزگا ئەمنی ودادییەکانیان خستۆتە ژێر پرسیارەوەو یاسا بۆتە بوکەڵەیەکە کە بەدڵی خۆیان لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاری دەهێنن و تەنها سزای کەسانێکی پێ دەدەن لە هەوادارو لایەنگری حزبی ئەوان نەبن و حەز و وەلای حزبیان بۆ دەسەڵاتی ئەوان نەبێت !

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 160 Today: 2,231 📊 Click Here