خوێندراوەتەوە: (4.2K)

هیوا جەمیل

لە تازەترین قسەیدا مەسرور بارزانی دەبێژی
بایەخی زۆرمان بە کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان داوە و شۆڕشمان لە چاکسازی کەرتی کشتوکاڵ دەستپێکردووە.
بەڵام ئەبێ باش بزانن ئەوەیی ئێوە ناوتان لێ ناوە شۆڕشی چاکسازی خۆیی لە خۆیدا شۆڕشی داتەپیوە تەبعەن لەسایەیی سەری ئێوەدا
با هەندێ نموونەتان بۆ باس بکەم

ئایا بیرتانە لە وەرزی تەماتەو خەیارو کاڵەک و شووتیدا جوتیاران  بەرهەمەکانیان بۆ ساغ نەئەبوەو هیچ شوێنێکیش نەبوو بۆ وەرگرتیان ؟

ئایا بیرتانە لەوەرزی دانەوێڵەدا ئامادە نەبوون گەنم و جۆو گەنمەشامی لە جوتیاران وەربگرن و جوتیارانیش بەناچاری ڕوویان لە بەغدا کردوو تا ئێستاش هەندێکیان پارەیی تەواوی بەرهەمی ساڵانی ڕابردووی خۆیان وەرنەگرتووە ؟

ئایا لە بیرتانەو ئەزانن لە کاتی بەرهەم هاتی مەرەزەدا (چەڵتووک) بۆچی و لەبەر چی ئامادە نەبوون لە ناوخۆدا بەرهەمی ئەو سێ بەشەیی سەرەوە وەربگرن و وەک هەمیشە لە ئاستی جوتیاراندا بێدەنگیتان لێ ئەکرد
ئیتر پێمان ناڵێی شۆڕشی چی و چاکسازی چی ؟
ئێوەو شۆڕش و چاکسازی دوو جەمسەرن هەرگیز ناگەنەوە بەیەک ،!!

نموونە زۆرە باسی بکەم بەڵام پێم وایە ئەوەندە بەسەو زیاتر لەسەری ناڕۆم چونکە ئەمانە هەرقسەیەک بکەن ڕێک پێچەوانەکەی درووستەو ئەشهەدوو هەر بە پێچەوانەشەوە بەڵێن و گفتاریان جێبەجێ ئەکەن
بۆیە واباشترە بڵێین چاکی مەکەن با خراپ و خراپتر نەبێ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 19 Today: 54 📊 Click Here