خوێندراوەتەوە: (1.4K)

هاتوچۆی ناو شاری سلێمانی ئامادەکاری دەکات بۆ داخستنی بەشێکی شەقامی سالم، ئەویش بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵ و دەیانەوێت لەشەقامەکە لەجیاتی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل، هاوڵاتیان بەپێ هاتۆچۆی پێدابکەن.

بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار لەسلێمانی رایگەیاند، لەئێستاوە دەستیان بەداخستنی کۆڵانە لاوەکییەکانی شەقامی ساكم کردوە، بۆ ئەوەی لەکاتژمێر چواری ئێوارە ڕێگاکە بەیەکجاری دابخەن.

جەختیش دەكاتەوە، لەگەڵ ئەوەی هیچ بۆنەیەكی تایبەت لەسلێمانی ئەنجامنادرێت، بەڵام خەڵك هەر كۆدەبنەوە و هاتوچۆ دەكەن بۆیە پێویستە سەلامەتی هاوڵاتیان بپارێزرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتریش هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو لافاوەی ڕوبەڕوی چەمچەماڵ و دەوروبەری بوەوە، وەک هاوخەمییەک بۆ هاوڵاتیانی ناوچەکە، بۆ سەری ساڵ هیچ ئاهەنگێکی فەرمی لەسلێمانی ساز ناکرێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 31 Today: 55 📊 Click Here