خوێندراوەتەوە: (0)

شەماڵ عەبدولوەفا ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردوە و دەڵێت، لەکۆبونەوەماندا لەگەڵ بەرپرسانی باڵی گردی زەرگەتەی گۆڕان داوامکردوە بزوتنەوەکەی هەڵبوەشێتەوەو داهات و سامانەکەی بدرێتە
نەخۆشخانەی هیوا.

شەماڵ عەبدولوەفا هەلسوراو و ئەندامی پێشوی خانەی
راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەڕونکردنەوەکەیدا دەڵێت،” پێش کەمتر لە دوو مانگ، دوای ڕاوێژ لەگەل باڵی
کوردسات، من و کاک مستەفای سەید قادر دانیشتنێکمان لەگەل کاک چیا رێکخست و چوینە لای
تا بیرێک لە دوا دەرچە بکەینەوە بۆ ئەم بارەی نالەبارەی بزوتنەوەکە “.

شەماڵ عەبدولوەفا وتیشی،” چونمان وەک رێکمان خستبوو،
بەپێشوازیەکی گەرمەوە دانیشتنەکەمان دەستپێکرد، کاک نماش بەتەلەفون بەشداری دانیشتنەکەمانی کرد، کاک مستەفا دەستیکرد بە قسەکردن بۆ ئەو بابەتەی
بۆیی چوبوین، دواتر من درێژەم
بە بابەتەکەی کاک مستەفا دا “.

بەپێی ڕونکردنەوەکە، لەکۆبونەوەکەی بەرپرسانی گۆڕاندا باس
لەوەکراوە،” وەک ناتوانین رێکبکەوین
و پێکەوە کار بکەین، ناتوانین لەژێر یەک چەترو لەیەک ماڵدا هەڵبکەین، با بەهێمنی و لەسەر خۆو، بەئەدەب و ئاکارێکی
بەرزەوە، لەیەک جیا ببینەوە و دور بکەوینەوە لە پەلاماری یەکتری، سوکایەتی بەیەکترکردن،
یەکتر شکاندن “.

ئەوەشیخستەڕوو،” پێشنیازم کرد بزوتنەوەکە هەڵبوەشێنینەوە، چی سەروەت و سامانی هەیە دابەشی بکەین، دواتر کێ و چی لایەک سەرپشک دەبێت و چی دەکات؟ سەروەت و سامانەکەی دەبەخشێ یان نا “.

لەڕونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتوە،” لە کۆبونەوەی مامۆستایانی
زانکۆ کە هەوڵیک بوو، بۆ ڕێکخستنەوەی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئامادەبونی مستەفا
سەید قادر، جەلال جەوهەر، دانا عەبدولکەریم، ئاسۆ ڕەحیم، لیوا جەلال، پێشنیازمکرد کە
سەرجەم داهات و سامانی بزوتنەوەی گۆڕان بدرێتە نەخۆشخانەی هیوا، کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا بیرۆکەکەیان پێ باش
بوو، وەک پرنسیبێکی سەرەتایی، و وتیان پرس بە برادەرەکانمان دەکەین لەسەر شێواز و فۆرمی
کارەکە، وەڵامتان دەدەینەوە “.

شەماڵ عەبدولوەفا ڕاشیگەیاند،” چیا تەلەفوزێکی ھەبوو
لەسەر ممتەلەکاتی ناو گردەکەو وتی؛ ئەو بابەتە لای من بڕاوەیە کە دانوسانی لەسەر بکەین
بەلکو رێکبکەوین لەسەر سەروەت و سامانی دەرەوەی گردەکە، تائێستا چاوەرێی وەڵامین “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 89 Today: 491 📊 Click Here