خوێندراوەتەوە: (923)

لە وان و مووش 68 گوند ڕێگەی هاتوچۆیان لێ گیراوە و تەمێكی چڕیش هەكاریی داپۆشیوە. بە هۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی كە ناوچەكەی گرتووەتەوە، ڕێگەی هاتوچۆی نێوان 68 گوند و ئاوایی لە پارێزگاكانی وان و مووش گیراون. بە پێی ڕاگەیاندراوێكی پارێزگای وان، پێنج گوندی پارێزگاكە ڕێگەیان لێ گیراوە و تیمەكانی ڕێگەوبانیش ڕەوانەی ناوچەكە كراون بۆ خاوێنكردنەوەی ڕێگەكان. لە پارێزگای مووش-یش 63 گوند ڕێگەی هاتوچۆیان لێگیراوە و هەوڵەكان بۆ كردنەوەی ڕێگەكان چڕ کراونەتەوە. هاوكات لەگەڵ ئەو شەپۆلە بەفربارینەی كە ناوچەكەی گرتووەتەوە، تەمێكی چڕ باڵی بە سەر ناوەندی شاری هەكاری داگرتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 32 Today: 153 📊 Click Here