خوێندراوەتەوە: (8.2K)


عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه:

به‌غدا رازی بووه مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێ، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك مه‌رجی هه‌یه.

ئایا به‌رپرسانی هه‌رێم پابه‌ندی ئه‌و مه‌رجانه ده‌بن یاخود نا و ده‌بێت فشاره‌كانی به‌یانی و رۆژانی دواتری خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بێت ئه‌گه‌ر پابه‌ندده‌بن ئه‌مه مه‌رجه‌كانه، ئه‌گه‌رنا رایبگه‌یه‌نن كه پابه‌ند نابن:

1-مه‌رجی یه‌كه‌م راده‌ستكردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانه‌وتی-یه كه حازره، بۆ نایده‌ن؟ ده‌بێت له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا واته تا كۆتایی هه‌فته ئه‌و داهاته بنێردرێت. ده‌بێت ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی بۆ داهاته‌كانی مانگی 7 و مانگه‌كانی دواتر دروستكراوه له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا راپۆرتی كۆتایی بدات.

2-مه‌رجی دووه‌م دۆسیه‌ی نه‌وته، عێراق رایگه‌یاندووه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به گرێبه‌ست و كۆمپانیاكانی نه‌وته‌وه نییه، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 16 دۆلار ده‌دات، ئه‌و نه‌وته‌ی كه هه‌یه و ئێستا 235 هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا، 50 هه‌زاری بۆ پاڵاوتنی ناوخۆ، ئه‌وه‌كه‌ی تری هه‌رچه‌نده ده‌بێت راده‌ست بكرێت.

ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ئه‌مشه‌و رایبگه‌یه‌نن به مه‌رجه‌كانی به‌غداوه پابه‌ند ده‌بن یان نا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 28 Today: 115 📊 Click Here