خوێندراوەتەوە: (1.5K)

سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری دا كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری شوێنی نیشتەجێبوون لە یەك پێناسدا كۆ بكرێنەوە و ببێتە تاكە سەرچاوەی كارتی ئەلكترۆنیی یەكگرتوو. لە ڕاگەیەندراوێكدا، نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە “سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پڕۆژەكەی كردووە و ڕاسپاردەكانی پەسەند كردووە كە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە سیستمی كارتی نیشتمانی ببێتە سیستەمی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی داتای هاووڵاتیان”. بەپێی بڕیارەكە “داتاكانی نیشتەجێبوون دەخرێنە سەر هەمان كارت و چیتر پێویست بە هەڵگرتنی كارتی نیشتەجێبوونی جیاواز ناكات، هاوكات سیستمەكە پەرەی پێ دەدرێت بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكانی وەك گۆڕینی ناونیشان، وێنەی تۆمار (سورەت قەید) و گۆڕینی دۆخی خێزانی بە شێوەی ئەلیكترۆنی ئەنجام بدرێن و ببێتە تاكە سەرچاوە بۆ هەموو فەرمانگەكان. لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختی كردەوە: دەبێت پڕۆژەكە بە خێراترین كات تەواو بكرێت و مەودای زیادكردنی بەڵگەنامەكانی دیكەش فراوانتر بكرێت تا ژمارەی بەڵگەنامەكان كەم بكرێنەوە و هاووڵاتیان ناچار نەبن زوو زوو سەردانی فەرمانگەكان بكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 3,346 📊 Click Here