وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هه‌رێم، هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراقى له‌ڕێگه‌ى هه‌رێمه‌وه ئاشكراكرد‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه پرۆسه‌كه ده‌ستیپێكردوه”، كۆمپانیاى نه‌وتى باكوریش ئاشكرایده‌كات، به‌زوترین كات، هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌ڕێگه‌ى هه‌رێمه‌وه ده‌گه‌یه‌نینه 300 هه‌زار به‌رمیلى ڕۆژانه.
وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێم ئاشكرایكرد، كاتژمێر (6:30) خوله‌كى به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەستی بەکارپێکردنی وێستگەی نەوتی سارالو بۆ گواستنەوەی 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە بۆ وێستگەی فیشخابور کرد.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، دواى ئه‌و پرۆسه‌یه، لەڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستانه‌وه ئه‌و بڕه نه‌وته ڕەوانەی بەندەری جەیهانی توركی لەسەر كەنارەكانی دەریای ناوەڕاست ده‌كرێت.
ڕاگهیهنراوهكهى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێم له‌كاتێكدایه، دوای گه‌یشتنه ڕێککەوتنی هه‌ولێرو به‌غدا، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمه‌وه دەستیپێکرد.
عامر خەلیل بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکور بۆ میدیاى نزیك لهپارتى قسهیكردوهو وتویهتى، “به‌یانى ئه‌مڕۆ هەناردەی نەوت لەوێستگەی سارلوو لهکەرکوکەوە بەرەو وێستگەی فیشخابور لەڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمه‌وه بۆ گەیاندنی بەبەندەری جەیهان دەستیپێکردوه”.
ئه‌گه‌رچى بڕیاربوه کاتژمێر 10ى به‌یانى ئه‌مڕۆ هەناردەکردن دەستپێبکات، بەڵام وه‌كو بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکور ڕایگه‌یاندوه، به‌هۆكارى دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، نەیانویستوه گردبونەوەیەکی زۆر لەوێستگەکە دروستبکرێت بۆیە زوتر لەوادەی خۆی هەناردەکردن دەستپێکردوه.
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، “لەڕۆژانی داهاتودا بڕی هەناردە زیاتر دەکرێتو چاوەڕواندەکرێت بگاتە نزیکەی 300 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
