خوێندراوەتەوە: (1.1K)

سەبارەت بە هۆكارەكانی قەدەغەكردنی بردنی ماددەی خۆراكی لەگەڵ عومرەكاران لە ڕێگەی خاڵی سنووری عەرعەر و فڕۆكەخانەكانەوە بۆ نێو خاكی عەرەبستانی سعوودی، دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: بڕیارەكە پابەندبوونە بە ڕێنماییە فەڕمییەكانی سعودیە و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی عومرەكارانە. دەستەكە دەڵێت: یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكان ئەوەیە بڕێكی زۆری خۆراك لە كاتی گواستنەوە و كۆگاكردندا بەهۆی گۆڕانی پلەی گەرما و درێژیی ڕێگاكە ئەگەری خراپبوونیان هەیە، ئەمەش مەترسی ژەهراویبوون و زیانی تەندروستی دروست دەكات. دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ڕایشیدەگەیەنێت: بەپێی ڕێنماییەكانی بەرگری شارستانیی سعودیە و بۆ ڕێگریكردن لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراوی ئاگركەوتنەوە كە ڕەنگە بەهۆی بەكارهێنانی ئامێرەكانی چێشتلێنان لە شوێنی مانەوەدا ڕوو بدات، چێشتلێنان لەنێو هۆتێل و شوێنی نیشتەجێبوونی عومرەكاران بە توندی قەدەغەیە. دەستەی حەج و عومرە جەختی كردەوە “ڕێگریی لە بردنی خۆراك لەلایەن عومرەكارانەوە بۆ سعوودییە یارمەتیدەرە بۆ خێراكردنی پڕۆسەی پشكنین لە مەرز و فڕۆكەخانەكان و كەمكردنەوەی جەنجاڵی، داواشی لە عومرەكارانی عێراقی كرد پابەندی ڕێنماییەكان بن بۆ ئەوەی بە ئارامی و بێ گرفت مەناسیكەكانیان ئەنجام بدەن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 146 Today: 1,700 📊 Click Here