خوێندراوەتەوە: (343)

عێراق راگەیەنراوێكی لەسەر بەردەوامبوونی هێرشەكان بۆ سەر بنكە و بارەگاكان بڵاو كردەوە و رایگەیاندووە، بەردەوامی هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی گرتووخانەی كەرخ دروست دەكەن. ڕاوێژكاریی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئەوەی راگەیاندووە، كە بەردەوامی هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و دەوروبەری، هەڕەشە و مەترسیی جیددی بۆ سەر ئاسایشی گرتووخانەی كەرخ دروست دەكەن. ڕاشیگەیاندووە كە بەردەوامی هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و دەوروبەری، مایەی قبوڵكردن نیین. تێیدا هاتووە: “داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین كە ڕێوشوێنی توند بۆ ڕێگرییكردن لە هێرشە دڕۆنی و مووشەكییەكان بۆ سەر فڕۆكەخانی نێودەوڵەتیی بەغدا، بگرنەبەر”. ئەمەیش لە كاتێكدایە پێشتر شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاندبوو كە شەوی 15ی ئەم مانگە بە ئاراستەكردنی پێنج مووشەك هێرشكراوەتە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و بەهۆیەوە چوار فەرمانبەر و كارمەندی ئەمنیی فڕۆكەخانەكە، هەروەها ئەندازیارێك برینداربوون. لەمیانەی جەنگی سەر ئێراندا كە ئەمڕۆ 17 رۆژە بەردەوامە، چەندین جار بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان و بەغدا كراونەتە ئامانج، جگە لەوەی فڕۆكەیەكی سووتەمەنی ئەمریكا لە باشووری عێراق خراوەتە خوارەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 139 Today: 1,575 📊 Click Here