وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، كردنه‌وه‌ی ئاسمانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غداد و نه‌جه‌فی راگه‌یاند. مه‌یسه‌م سافی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، كه دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی دۆخی كه‌شوهه‌واوه گه‌شته‌كان راگیرابوون، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، جارێكی دیكه ئاسمانی ئه‌و دوو فڕۆكه‌خانه‌یه به رووی گه‌شته‌كاندا كرانه‌وه و جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی ئاسایی بووه‌ته‌وه. پێشتر وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق به میدیاكانی رایگه‌یاندبوو، كه به‌هۆی خراپیی دۆخی كه‌شوهه‌واوه و ئاستی كه‌می بینینه‌وه، گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غداد و نه‌جه‌ف و سلێمانی راگیراون، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و وتی ئه‌م به‌یانییه گه‌شت كراوه. هاوكات وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاری راگرتنی گه‌شته‌كان له‌و سێ فڕۆكه‌خانه‌یه به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بینین بووه، له‌گه‌ڵ باشتربوونی دۆخی كه‌شوهه‌وا و ئاساییبوونه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه، گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه. ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌لێزمه رووی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كردووه و كه‌شوهه‌وای ناسه‌قامگیر كردووه، به‌م هۆیه‌وه، ئه‌مڕۆ له پارێزگای كه‌ركووك و شه‌ش پارێزگای عێراق له قوتابخانه و فه‌رمانگه‌كان كراوه‌ته پشووی فه‌رمی.
