ڕاوێژكارێكی سوودانی ده‌ڵێت له‌سه‌دا 40 ی ده‌رمانی پێویست له‌ناوخۆی عێراقدا دروست ده‌كرێت. حه‌موودی لامی، ڕاوێّكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری پیشه‌سازی و گه‌شه‌پێدان ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌ی دابینكردنی خواستی هاووڵاتیان بۆ ده‌رمان پێش سێ ساڵ له‌سه‌دا 9 تا 10 بوو، له‌سه‌دا 90 ی ڕێژه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرا به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت له بواری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خۆژیێنی له ماوه‌ی سێ ساڵدا ئێستا ڕێژه‌ی ده‌رمانی به‌رهه‌می ناوخۆیی گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا 40. حه‌موودی لامی ڕاشیگه‌یاندووه: كارگه‌كانی بواری ده‌رمان له 22 كارگه‌وه بۆ 34 دانه زیاد بووه، هه‌روه‌ها ده‌رمانی نیشتیمانی له هه‌زار و 337 ده‌رمانه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 78 ده‌رمانی به‌رهه‌می ناوخۆیی زیاد بووه. هه‌ندێكیان بۆ یه‌كه‌مجار له عێراقدا تۆمار كراون. ئه‌و ڕاویژكارهی سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، نرخی ده‌رمانی ناوخۆیی له‌سه‌دا 25 ی نرخی ده‌رمانی نێوده‌وڵه‌تیی هاورده‌كراوه، له‌كاتێكدا به‌پێی پێوه‌ری ئه‌مریكی و به‌ریتانی به هه‌مان كوالیتی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.