خوێندراوەتەوە: (950)

سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر ئاشكرایكرد، بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكەن و پشتگیری لەسودانی دەكەن تا بتوانێت جارێكی دیكە ببێتەوە سەرۆك وەزیران.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر ڕایگەیاند، بایکۆتی هەڵبژاردنیان نەکردوە، بەڵکو تەنیا کاندیدیان نییە بۆ هەڵبژاردنەکە”.
ئاشکرایکرد کە پشتیوانی لەمحەمەد شیاع سودانی دەکەن بۆ ئەوەی بۆ خولێکی دیکە ببێتەوە سەرۆک وەزیران.

سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر ڕاشیگەیاند،” هاوپەیمانیی نەسر بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی نەکردوە، تەنیا کاندیدی بەناوی هاوپەیمانیەتیەکە نییە، بەڵام هەندێک لەئەندامانمان وەک بەشێک لەهاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت کە عەمار حەکیم سەرۆکایەتیی دەکات بەشداری لەهەڵبژاردنەکاندا دەکەن، ئێمەش بەدەنگ پشتگیریان دەکەین. هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت، نزیکین لەئاراستەکانی سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و پشتیوانی دەکەین جارێکی دیکە ببێتەوە سەرۆك وەزیران.

عەبادی لەبارەی سەرۆك وەزیرانەوە وتویەتی،” سودانی یەکەم سەرۆک وەزیرانە لەناوخۆی عێراقەوە، نەک لەدەرەوەی وڵاتەوە هاتبێتەوە، وردە وردە بۆ ئەم پۆستە بەرزبوەوە، لەقایمەقامیەت بۆ پارێزگار، پاشان وەزیر پێش ئەوەی ببێتە ئەندامی پەرلەمان و دواجاریش بوو بەسەرۆک وەزیران”.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە لەسەرەتای مانگی 11ـی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستا بۆ هەڵبژاردنەکە خۆی کاندید کردوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 45 Today: 242 📊 Click Here