خوێندراوەتەوە: (7.1K)

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست دەڵێت: ئەگەر نەوت رادەستی بەغدا نەکرێت، ئەوا قەیرانێکی گەورە بەنزین دروست دەکەن.

بە وتەی عەلی حەمەساڵح کە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 50 هەزار بەرمیل دەدرێت بەم پاڵاوگە ناوخۆییانە، مەرجیان ئەوە بوو لەگەڵ عێراق، کە ئێوە بەنزینی 450ـی و نەوتی 30 هەزار دیناریمان مەدەنێ، خۆمان پێداویستی ناوخۆ دابین دەکەین، بەڵام هیچ هەنگاوێک بۆ ئەمە نییە، تەنانەت نوێنەری شارەکان باسیان لە بەشی هەولێر، سلێمانی و دهۆک نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی، وەڵامیان بۆ ئەمە هەبێت کە ئایا چی دەکەن؟

“هیوادارم گەر بۆ یەکجاریش بێت گوێ لەمە بگرن، باشترین بژاردە ئەوەیە 50 هەزار بەرمیلەکە بدەنە بەغدا بۆ ئەوەی نەوت و بەنزینمان بۆ بێت. ئەم حکومەتە هیچ پلانێکیان نییە بۆ دابەشکردنی نەوت بۆ زستان! دڵنیاشم قەیرانێکی گەورەی بەنزین دروست دەکەن و بەرپرسم لەم قسەیە”.عەلی حەمەساڵح وای وت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 35 Today: 170 📊 Click Here