خوێندراوەتەوە: (11)

فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕوی گه‌شته ئاسمانییه‌کان
بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کردەوە.

فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،” ئەمڕۆ 15ى 10ى 2025 ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی
شارستانی تورکیا ئاگاداری نامەی (NOTAM) لە سایتی جیهانی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامە ئەلەکترۆنییەکانی (NOTAM) لابرد “.

ڕونیشیکردەوە،”
لەم ڕوانگەیەوە، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکان و
ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕوی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاساییکردەوە
“.

فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی سلێمانی دەشڵێت،” بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەشتیاران و هاونیشتمانیانمان
دەکەین و هیوادارین لەزوترین کاتدا، سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکان خشتەی گەشتەکانیان بۆ
تورکیا و وڵاتانی تری ئەوروپا و جيهان ڕێکبخەنەوە “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 60 Today: 121 📊 Click Here