وەزارەتی تەندروستی عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ دەرچوانی
بەشە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی عێراق کاراکرد.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،” بەرەزامەندی ساڵح مەهدی حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق، دەرچوانی
کۆلێژە پزیشیکییەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی عێراق ( پزیشکی ددان، پەرستاری،
کۆلێژە تەکنیکییەکان ) و پەیمانگە پزیشکی و تەندروستی و تەکنیکییەکان بۆ ساڵی 2023-2024 دەتوانن
لەرێی فۆڕمێکی ئەلیکترۆنییەوە داواکاری دامەزراندن لەسەر میلاکی وەزارەتەکە پێشکەش
بکەن “.
ئەوەشیخستەڕوو، فۆڕمەکە بۆ ماوەی یەک مانگ کارا دەبێت و
دوای پەسەندکردنی خشتەی بودجە لەلایەن وەزارەتی دارایی و بەپێی پێویستی
وەزارەتەکە، پرۆسەی دامەزراندن دەستپێدەکات.
لێرەوە فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەرەوە
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
