خوێندراوەتەوە: (1.1K)

بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی لەبەردەست دایە، بەهۆی کێشەیەکی
کۆمەلایەتییەوە، لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا لەسەر سکاڵای ئەکبەری حاجی ڕۆستەم، دادگای
کفریی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ شەش کوڕی ناوبراو دەرکردوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ، دەرکردنی فەرمانی
دەستگیرکردنی کوڕەکانی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم بەناوەکانی (ک، س، ش، م، س و ص)، بەپێی
ماددەی ٤٣١ بڕگەی ٤ لە یاسای سزادانی عیراقی
بوە.

زانیویەتی، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و خێزانییەوە
ناکۆکی دەکەوێتە نێوان ئەکبەری حاجی ڕۆستەم و شەش لە کوڕەکانی و بەهۆیەوە کێشەی گەورە
و دەمەقاڵی و هەڕەشە لەنێوانیان ڕودەدات.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، فەرمانی دەستگیرکردنەکە لەلایەن
داداوەر جوان کەمال سلێمان دەرچوە و سکاڵاکار
سکاڵاکەی لە بنکەی پۆلیسی ١٢ ئیمام لە قەزای کفری تۆمارکردوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ی ڕاگەیاند لەماوەکانی ڕابردوودا کورەکانی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم چونەتە بەردەم دادوەر و دوای دەستگیرکردنیان بە کەفالەتی دارایی ئازادکراون

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 28 Today: 136 📊 Click Here