خوێندراوەتەوە: (1.1K)

شارپڕیس:

میدیای فەرمی سوریا
لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، فەرەنسا پێشنیازی کردوە شوێنی دانوستانەکانی
داهاتوی نێوان بەرپرسانی هەسەدە و دەسەڵاتی دیمەشق بگۆڕدرێت، سێ شوێنیشیان
پێشنیازکردوە، کە یەکێکیان هەرێمی کوردستانە.

کەناڵی (سوریا) لەبڵاوکراوەکەیدا
ئاماژەی بەوەکردوە،” وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا پێشنیازی کردوە بەرپرسانی هەسەدە
و حکومەتی سوریا چەند چەند کۆبونەوەیەک لەوڵاتانی دەوروبەر ئەنجامبدەن، لەوانەش
ئوردن، سعودیە، یانیش هەرێمی کوردستان “.

هەر بەپێی ئەو
زانیارییانە، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بە بەرپرسانی هەسەدەی وتوە، دەتوانرێت وڵاتانی
دیکەی عەرەبی و تەنانەت تورکیاش بهێنرێنە ناو ئەو ڕێککەوتنە پشتیوانی لێ بکەن.

هاوکات، سەرچاوەیەک بە
تەلەفزیۆنی سوریای ڕاگەیاندوە، حکومەتی سوریا ئەو پێشنیازەی رەتکردوەتەوە و
ڕایوایە کە کێشەکانیان لەگەڵ هەسەدە دەبێت لەناوخۆدا چارەسەر بکرێت، چونکە
کێشەیەکی ناوخۆیی سوریاییەکانە.

ئەمەش لەکاتێکدایە،
سەرباری ئەوەی ڕۆژی ١٠ی ئازار مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و
ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا رێککەوتنێکیان واژۆکرد، بەڵام تاکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 215 Today: 1,264 📊 Click Here