دیارى بابکر حمەتالیب
وەک ئاشکرایە هەموو حوکمەتێک لە سەرەتای دروستبوونی ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگ دەبێتەوە بە جۆرێک کە ناتوانرێت بە ئاسانی بونیاد بنرێت.
کوردستان و بە تایبەتی باشوری کوردستان کە خاوەنی حکومەتێکی دیاری کراوی فەرمیە پێش دروستبوونی لە لایەن حوکمەتی بەعسەوە پەراوێز خرابوو ،گرنگی نەدەدرا بە بەرەو پێش بردنی، بەداخەوە لە دوای دروستبوونی حوکمەتی هەرێمی کوردستان وە بەدرێژایی زیاتر لە ٣٠ ساڵ حکومڕانی کورد نەیتوانیوە پێشکەوتن بە خۆوە ببینێت، بگرە لە هەندێک سێکتەرەکاندا زیاتر بەرەو پاش چووە و بوەتە هۆکارێک بۆ لە ناوبردنی گیانی هاوڵاتیان.
وەک کەرتی تەندروستی کە بەشێکی بنەڕەتی و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و وڵاتێکی سەرکەوتووە ڕۆژ دوای ڕۆژ و ساڵ دوای ساڵ خراپتر دەبێت بە جۆرێک ڕێگا خۆش کراوە بۆ هاوردەکردنی دەرمانی بەسەرچوو و دابەشکردنی بەسەر دەرمان خانەکان دا وە فرۆشتنی بە هاوڵاتیان بە بێ بوونی چاودێری تەندروستی، لە لایەن چەندین بەرپرسی باڵاوە هاوردە دەکرێت، دەبێتە هۆی مردن و خراپتر کردنی دۆخی تەندروستی هاوڵاتیان بە جۆرێک وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت کە توانای ڕێگرتن لە بە قاچاغ هێنانی دەرمان لە کۆنترۆڵیان دا نیە و ناتوانن ڕێگڕ بن بەهۆی دەست تێوەردانی بەرپرسانی باڵا.
لەدەرئەنجامی ئەمانە ڕێژەی توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجە ڕۆژ دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە بە جۆرێک خەستەخانەکان بەر ناکەون ئەمە جیا لە بوونی چەندین نەخۆشی جۆراوجۆر.
سەرباری ئەمانەش گرنگی نادرێت بە بنەبڕکردنی وە بەرپرسان بۆ بەرژەوەندی خۆیان هەڵدەستن بە کردنەوەی چەندین سەنتەر و دەرمان خانە بۆ ساغکردنەوەی دەرمانی قاچاغ بە پێی پلان لەڕێگەی چەندین کچە مۆدێلەوە ڕیکلامی بۆ دەکرێت لەپاڵ ئەمەشدا ئەم کچە مۆدێلانە پارەیەکی خەیاڵی وەردەگرن،لە هەمانکاتدا کاری لەشفرۆشی دەکەن کە ئەمەش سەرچاوەیەکی ترە بۆ بڵاوکردنەوەی نەخۆشی و تێکدانی تەندروستی کۆمەڵگا،
بێهەڵوێستی حوکمەتی هەرێمی کوردستان دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە گەندەڵی چاوی بەرپرسانی کوێر کردووە و بێڕەحمانە دەبنە هۆکاری لەناوبردنی هاوزمانەکانی خۆیان.