خوێندراوەتەوە: (8.4K)

جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، “بە داهاتی ناوخۆ، نەوتی و نانەوتیش ناتوانین مانگانە لە کاتی خۆیدا موچەی فەرمانبەران دابەشبکەین”.

ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویکردەوە، “دەمانەوێت بگەینە رێککەوتنێکی درێژخایەن کە شایەنی جێبەجێکردن بێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆبونەوەکان بەردەوامە.

وتیشی، بە داهاتی ناوخۆ، نانەوتی و نەوتیش ناتوانن مانگانە لە کاتی خۆیدا موچەی فەرمانبەران دابەش بکەن و هەموو هەوڵی خۆیان چڕ دەکەینەوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مووچە.

ئەمەش لەکاتێدایە، له كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ی هه‌رێمەوە بڕیاردراوه به دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون بۆ گفتوگۆكانی نێوان شاندی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق و دواتر ئاماده‌كردنی ره‌شنووسێكی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی ببرێته كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 60 Today: 121 📊 Click Here