خوێندراوەتەوە: (1.3K)

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەدیداری مێری ڕایگەیاند كرۆكی سەرەكی گرفتی نێوان هەولێرو بەغدا جێبەجێنەكردنی دەستورەو دەشڵێت،” نابێت هەرێم تا هەتایە لەدڵەڕاوكێی هات و نەهاتی موچەدا بێت.

قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە “قوڵایی ستراتیجیی هەرێمی کوردستان لەبەغدایەو شوێنی بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستانە.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند،” لەئێستادا بەجۆرێک هەماهەنگی و رێککەوتن لەنێوان هەرێم و بەغداد هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە بەرزی نزمی هەیە و کرۆکی سەرەکی کێشەکانیش جێبەجێنەکردنی دەستورە، بۆیە پێویستە پەیوەندییەکی دامەزراوەیی و دور لەمیزاجمان لەگەڵ بەغداد هەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،” گرفتی موچەو کێشەی دارایی لەگەڵ بەغدا هاوڵاتییانی ماندوکردووە، هاوکات بەغداد شوێنی بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە هەربۆیە، پێویستە لە بەغداوە شەڕ بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان بکەین”.

هەر لەدیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی باسی لەوەكرد، بەداخەوە لەدوای کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال بۆ کورد بۆشاییەکی گەورە دروست بوە، چونکە سەردەمی سەرۆک مام جەلال پرسە ستراتیجییەکانی هەرێمیش لەبەغدا گفتوگۆی لەسەر دەکرا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 35 Today: 55 📊 Click Here