خوێندراوەتەوە: (24)

دوران کاڵکان ڕایگەیاند، بەرپرسیارێتیی ئەو بڕیارانە لە ئەستۆ
دەگرن کە داویانن، دەشڵێت،” جگە لە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ هیچ هێزێک ناتوانێت
گەریلایەک لە چیا بهێنێتە خوارەوە “.

دوران کاڵکان، ئەندامی ئەکادیمیای زانستە
کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای پەکەکە ئاماژەی
بەوەکرد،” وتیان
کۆنگرە ببەستن، وتمان دەتوانین کۆنگرە ببەستین، بەڵام ناتوانین بڕیارەکانی
کۆنگرەکە جێبەجێ بکەین، تەنها کەس کە بتوانێت ئەمە بکات ڕێبەر ئاپۆیە، ئەگەر
هەلومەرجەکانی کارکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێکبێن، ڕێبەر ئاپۆ ئەمە دەکات، بەڵام
لە ئێستادا هیچ گۆڕانکارییەکیان ئەنجامنەداوە، لەناو بارودۆخی دیلییدا دەیانەوێت
ڕێبەر ئاپۆ هەموو شتێک بکات “.

ئەوەشیخستەڕوو،” هەندێک
پارتی ئۆپۆزیسیۆن ئەرێنی مامەڵە دەکەن، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتەوە هێشتا واز لە
زیهنییەت و سیاسەتی نکۆڵیکردن و قڕکردنی کورد نەهێنراوە، دان بە بونی کورددا
نانێت، بەهیچ جۆرێک بەدوای چارەسەریدا ناگەڕێن، بەرامبەر ئەو شتانەی کە ئێمە
ئەنجامماندا، تاکە شتێکیان ئەنجامنەداوە، کۆمیسیۆن هەیە، قسەدەکەن و سەرقاڵن، ڕون
نییە ئاخۆ چی دەکەن و شتێکی ناڕون هەیە، با لە ئێستادا بڵێین یاسای پەشیمانی
دەرکەن “.

دوران کاڵکان وتیشی،” هیچ کەس ناتوانێت بەبێ ئازادیی
ڕێبەر ئاپۆ تاکە شەڕڤانێک لە چیا دوربخاتەوە، با 40 ساڵی تریش چاوەڕێبن، ناتوانن ئەمە جێبەجێبکەن و ناتوانن وابکەن جێبەجێ بکرێت،
دەسەڵات بە دروستی مامەڵە لەگەڵ پرسەکە ناکات و سیاسەت دەکەن، بۆئەوەی پەکەکە
تەسفیەبکەن، هەرچییەک پێوسیت بکات دەیکەن، لایەنە ڕانتخۆرەکانیش دەرفەت دەقۆزنەوە
و سودی لێ وەردەگرن “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 121 📊 Click Here