خوێندراوەتەوە: (847)

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى میدیاى نزیك لهپارتى، كاندیدى ئه‌و حزبه له‌بازنه‌ى دیاله توانیویه‌تى كورسیه‌ك مسۆگه‌ر بكات، ده‌شڵێت، “یەكێتیی نیشتمانیی كورستانیش كورسییەكى لەبازنهى بەغدا یەكلاكردوهتهوه”.

پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی لەدیالە بەدەستهێنانی کورسییەکی ڕاگەیاند، کاندیدەکەشى ناوی نازک ئەحمەدەو کاندیدبوه لەچوارچێوه‌ى هاوپەیمانیی عەزم.

نازک ئەحمەد کاندیدی دەرچوی پارتی لەبازنەی دیالە به‌میدیاى نزیك لهحزبهكهى وتوه، “ئەو سەرکەوتنە لەخەڵکی خانەقین پیرۆزدەكەم، بەڵێن بەخەڵکی خانەقین دەدەم ببمە خزمەتکارو داکۆکیکاری هەمویانو ئاوەدانی‌و خزمەتگوزاریی بۆ ناوچەکە فەراهەمبكهین”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتویهتى، “گرنگە کورد لەو ناوچەیە کورسی هەبێت بۆ داکۆکیکردن لەمافی کورد، پارتی لەخانەقین نزیکەی هەشت هەزار دەنگی بەدەستهێناوە”.

له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەفەرمی بەدەستهێنانی کورسییەکی لەبەغدا ڕاگەیاند، کاندیدەکە ناوی ئایات ئەدهەمەو کاندیدبوو لەلیستەکەی محەممەد شیاع سودانی.

پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌فه‌رمى ئاشكرایكردوه تائێستا به‌گشتیى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق به‌ده‌ر له‌و پێكهاتانه‌ى خۆى سهریخستون كه ژماره‌یان پێنج كه‌سه، توانیویه‌تى 27 كورسى مسۆگه‌ر بكات‌و له‌دواى لیسته‌كه‌ى سودانى كه پله‌ى یه‌كه‌مى گرتوه، به‌ڵام بهبهدهستهێنانى ئه‌م كورسیه‌ى دیاله، ژماره‌ى كورسیه‌كانى ده‌بێته 28 كورسىو به‌پێنج كورسى كۆتاكانهوه، ژماره‌كه به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 33 كورسى.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 54 Today: 2,670 📊 Click Here