خوێندراوەتەوە: (1.6K)

سەرەڕای ئەوەی هێشتا بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێ نەكردووە و بانگەشە لەناو فەرمانگە حكومییەكاندا قەدەغەیە، بەڵام كاندیدێكی یەكێتی لەناو پەروەردەی ڕانیە بانگەشەی هەڵبژاردنی كرد. بەپێی بەدواداچوونی ، ئەمڕۆ لە شاری ڕانیە و لەناو بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕانیە، سیمینارێك بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەكان بەڕێوە چووە كە تیایدا یەكێك لە كاندیدانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە ناو بەڕێوەبەرایەتییەكە بانگەشەی هەڵبژاردن دەكات و فلێكس و ژمارەی كاندیدی تایبەت بەخۆی هەڵواسیوە داوا لە مامۆستایان دەكات دەنگی پێ بدەن. ئەوەی جێی سەرنجە ئەو كاندیدەی یەكێتی پزیشكی منداڵانە و هیچ پەیوەندییەكی بە پەروەردەی ڕانیەوە نیە بەڵام كراوەتە سپۆنسەری چالاكییەكە و ئەویش ژمارەی كاندیدی و وێنەی خۆی لە چەندین شوێنی ژوورەكەدا هەڵواسیوە و لە وتارێكیشدا داوای پشتگیریی و دەنگدان لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكانی سنووری دەنگدان دەكات. پێشێلكاریی كاندیدەكەی یەكێتی لەلایەكەوە بەر لە دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردووە و پێچەوانەی ڕێنماییەكانی كۆمسیۆنە بەوەی هێشتا وادەی بانگەشە دەستی پێ نەكردووە، لەلایەكی دیكەشەوە ئەو كاندیدە لەناو فەرمانگەیەكی حكومی بانگەشە دەكات و پەروەردەی ڕانیە بۆ مەبەستی حزبی و كەسیی خۆی بەكاردەهێنێت. ئەمەش ناڕەزایی چالاكوانانی سنوورەكەی لێ كەوتووەتەوە و داوا دەكەن دەستی حزب لە ناوەندەكانی پەروەردە و خوێندن دوور بخرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 169 Today: 1,984 📊 Click Here