خوێندراوەتەوە: (1.7K)

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگریی لەلاهور شێخ جەنگی‌و هاوڕێکانی په‌یامێكى به‌په‌له بڵاودهكاتهوهو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “بەمەبەستی دانانی پارێزەرو بەرگریکردن لێیان، داوامانکردوە ناوی سەرجەم راگیراوانی کارەساتی لالەزارمان پێبدرێت، به‌ڵام تائێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە”، ده‌شڵێت:”داوا لهكهسوكارى بێسه‌روشوێنبوان ده‌كه‌م به‌په‌له لەناوی سیانی كه‌سه‌كانیان ئاگادارمان بکەنەوە، چونكه كه‌یسه‌كه ده‌به‌ینه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتانى ڕۆژئاوا”.

بورهان ڕه‌شید گوڵە سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگریی لەلاهور شێخ جەنگی‌و هاوڕێکانی لهڕاگهیهنراوێكدا سه‌ره‌تا باسى شێوازى سه‌ردانه‌كانى خۆیى‌و پارێزه‌ره‌كانى كردوه بۆ زیندان‌و نوسیویهتى، “کاتێک دەچینە لای لاهور شێخ جەنگی لەزیندان، چەند پارێزەربین، ئەوەندەش ئەفسەر دێنە ژورە لەگەڵمانو بەڤیدیۆ کۆى سەردانەکەمان تۆماردەکرێت”.

بورهان ڕه‌شید گوڵە کەسوکاری زیندانیان ئاگاداردەکاتەوە، ئێمه ئه‌م پرسه یاساییە، ده‌به‌ینه دیسکی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق‌و هەولێرو هه‌روه‌ها کونسوڵخانەی وڵاتانی ڕۆژئاوا-ش لەمکارە ئاگاداردەکەینەوەو هەرگیز کۆڵنادەین”.

داواش لەکەسوکاری زیندانیان‌و بێسه‌روشوێنبوانى لاله‌زار كراوه، لەناوی سیانی‌و ناونیشانیان ئاگاداریان بکەنەوە، وه‌كو پارێزه‌ره‌كه ده‌ڵێت:”دڵنیاییشیان پێدەدەین کە لەهەوڵەکانی ئازادکردنیان بەردەوامدەبین”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بۆ ڕای گشتیی هەرێمی کوردستان
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ‌و دەزگاکانی ڕاگەیاندن
نێردەی وڵاتان‌و پارتە سیاسیی‌و کەسایەتییە ئازادیخوازەکان

بابەت: ڕونکردنەوە

من (بورهان ڕەشید گوڵە) کە پارێزەری کەیسی بەڕێز (لاهور شێخ جەنگی‌و هاوڕێکانی)م، سەبارەت بەڕاگیراوانی کارەساتی لالەزارو بەمەبەستی دانانی پارێزەرو بەرگریکردن لێیان، ماوەی چەند ڕۆژیکە داوامانکردوە ناوی سەرجەم ڕ‌اگیراوانی کارەساتی لالەزارمان پێبدرێت، به‌ڵام تائێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە.

ئەوەی لێرەدا جێگه‌ی سەرنجە ئه‌وه‌یه، دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤیش لەهەرێمی کوردستان، زۆر لەمێژە هەمان داوایکردوە، بەڵام ناوەکان بەوانیش نەدراوە.

لێرەدا کەسوکاریان ئاگاداردەکەینەوە کە ئێمە لەم انتهاکە یاساییە، دیسکی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق‌و هەولێرو هاوكات کونسوڵخانەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەمکارە ئاگاداردەکەینەوە، هەرگیز کۆڵنادەینو فشارەکان زیاد دەکەین بۆ ئازادکردنی سەرجەم ڕاگیراوان.

داوا لەکەسوکاری سەربەرزیشیان دەکەین لەناوی سیانی‌و ناونیشانیان، ئاگادارمان بکەنەوە، دڵنیاییشیان پێدەدەین کە لەهەوڵەکانی ئازادکردنیان بەردەوامدەبین.

بورهان ڕه‌شید گوڵە
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگریی لەلاهور شێخ جەنگی‌و هاوڕێکانی

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 24 Today: 221 📊 Click Here