خوێندراوەتەوە: (8.1K)

گهشتیارێكی كورد کە ویستوویەتی گهشتى وڵاتى ئهڵمانیا بكات، لەناو فڕۆکەکەیدا تووشی جهڵتهى دڵ بووە و تیمى فڕۆكهوانیش بهناچارى فڕۆكهكهیان وەستاندووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی تەمموزی ٢٠٢٥، کۆمپانیای فلای ئەربیل، لە پۆستێکی فەیسبووکدا نووسیویهتى، گەشتیارێكی كورد ویستوویەتی لە رێگەی هێڵهكهیانهوه گەشتی راستەوخۆی هەولێر بۆ شارى هانۆڤەرى ئهڵمانیا بکات، بەڵام لەناکاو و بە دیاریکراوی لەسەر ئاسمانی رۆمانیا تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت.

ئاماژه بهوهكراوه، بههۆى بوونى ئهم حاڵهته کە درەنگانی شەوی رابردوو روویداوە، فرۆکەکە ئاراستەی خۆی دەگۆڕێت و بڕیار دەدات لە بوخارێست بنیشێتەوە، دوای نیشتنەوەی ئەو فڕۆكەیەی گەشتیارەكەی تێدا بووە، لەوێ تیمی پزیشکی فرۆکەخانەی بوخارێست گەشتیارەکە وەردەگرن و دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە لە بوخارێست و لەوێ چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێت.

كۆمپانیاكه بهبێ ئهوهى ناو گهشتیارهكه ئاشكرا بكات، دهڵێت، دوای نیشتنەوەی فرۆکەکە و رادەستکردنی گەشتیارەکە بە تیمە پزیشکییەکە، فرۆکەکە دووبارە دەستی بە گەشت کردووەتەوە و بەرەو هانۆڤەر فڕیووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 134 📊 Click Here