خوێندراوەتەوە: (1.4K)

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەئیدارەی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند،” ئەوان پشتیوانی لەهەر هەنگاوێک دەکەن کە ببێتە هۆی سەقامگیری و ئاسایش”. دەڵێت،”ئەگەر برایانی دروز ئەمڕۆ بەڕاستی ئاسایش و سەقامگیری خۆیان لەڕێککەوتنێکی لەم شێوەیەدا دەبینن، ئەوا ئێمە لەگەڵیانین”.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەئیدارەی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بەڕاگەیاندنی ئیدارەیەکی خۆسەر لەسوەیدا، کەزۆرینەی دانیشتوانەکەی دروزن لەباشوری سوریا. ڕایگەیاند، “ئێمە بەڕاستی پشتیوانی لەهەر هەنگاوێک دەکەین کە ببێتە هۆی سەقامگیری و ئاسایش و دەشڵێت، “ئێمە پشتیوانی لێ دەکەین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،” ئەگەر برایانی دروز ئەمڕۆ بەڕاستی ئاسایش و سەقامگیری خۆیان لەڕێککەوتنێکی لەم شێوەیەدا دەبینن، ئەوا ئێمە لەگەڵیانین.”
جەختیش دەكاتەوە”بە دڵنیاییەوە هەماهەنگی و پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بیروڕا هەیە.”

سەبارەت بە هەڵوێستی لەسەر تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا و ڕۆڵی ئەو، لە وەڵامدا ئیلهام ئەحمەد وتی، “باراک بەڕاستی هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ ئەوەی زوو بگەینە ڕێککەوتن، ترس و نیگەرانییەکانی ئەوەیە کە ڕەنگە دۆخەکە جارێکی دیکە بتەقێتەوە. پێموایە زۆربەی وڵاتان، چ وڵاتانی هەرێمی یان لەسەر ئاستی جیهان، ئەم نیگەرانییانەیان هەیە، و ئێمەی سووریش ئەم نیگەرانییەمان هەیە، بە واتای ئەوەی کە تەقینەوەی نوێ لەسوریا ڕونەدات.”

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 127 Today: 1,386 📊 Click Here