خوێندراوەتەوە: (1.5K)

کوڕە گەورەکەی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم، داواكارییهكى به‌په‌له ئاراسته‌ى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌كات، ده‌شڵێت، “لەکامێراکانی چاودێرییەوە بینیومانە، ئۆتۆمبێلەکەی باوکم دوای کوژرانی، لەلایەن بكوژەكەوە دزراوەو تائێستاش نازانین بۆ کوێ بردراوە”.

ئێوارەی دوێنێ دوشەممە، ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کەسایەتیی دەڤەری گەرمیان، لەگوندی ئۆمەربل له‌قەزای کفری کوژرا.

کۆچەر كه کوڕە گەورەی ئەکبەر حاجی ڕۆستەمه بۆ میدیاى نزیك لهپارتى قسهیكردوهو وتویهتى، “نزیکەی کاتژمێر شه‌شى ئێوارەی دوێنێ، باوکم گەڕاوەتەوە گوندەکەمان (ئۆمەربل)، بەڵام پێشئەوەی بگاتەوە ماڵەوە، سەردانی باخەکەمانی کردوە کە هەر لەدەوروبەری گوندەکەیە، دوای ئەوەی دوو کاتژمێر زیاتر دەنگی نەماو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانمانی وەڵامنەدایەوە؛ بەدوایدا گەڕاینو تەرمەکەیمان لەوێ دۆزییەوە”.

ئه‌وه‌شى وتوه، “لەکامێراکانی چاودێرییەوە بینیومانە، ئۆتۆمبێلەکەی باوکم دوای کوژرانی، لەلایەن کوژراوەکەوە دزراوەو تائێستا نازانن بۆ کوێ بردراوە”.

کوڕە گەورەکەی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم ڕەتیکردوهتهوه، هیچ کێشەیەکی خێزانی‌و کۆمەڵایەتییان لەگەڵ هیچ کەسو لایەنێک هەبێت‌و جەختیکردەوە، “گومانمان لەهیچ کەسێک نییە، چونکە لەبنەڕەتدا کێشەمان لەگەڵ کەس نییە”.

داواش لەدەزگا ئەمنییەکان‌و لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌كات، “ئەرکی پیشەیی خۆیان بەجێبگەیەنن، ڕاستیی ڕوداوەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرابکەنو تاوانباری سەرەکیی ئەوکارە قێزه‌ونه ڕادەستی دادگا بکەن”.

لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی جیاواز لەبارەی چۆنییەتی کوژرانی ئەو کەسایەتییەی دەڤەری گەرمیان بڵاوبوەتەوە، بەشێکی بەکارهێنەران باس لەوەدەکەن، لەلایەن کەسێکی نزیکییەوە کوژراوەو بەشێکی دیکەشیان دەڵێن، “لەلایەن شوانە عەرەبەکەیانەوە کوژراوە، چونکە بەمدواییانە کێشەیەک لەنێوانیدا هەبوو”.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه کوڕە گەورەکەی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم هەموو ئەو دەنگۆیانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەتدەکاتەوەو دەڵێت، “هەموو ئەو دەنگۆیانە دورن لەڕاستییەوەو بێبنەمان؛ ئێمە هەر شوانی عەرەبمان نییە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 33 Today: 181 📊 Click Here