کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ ئاشكرایكرد، هیچ بڕیارێك لەبارەی موچەی مانگی هەشت نەدراوە.
سەرچاوەیەكی تایبەت لەناو ئەنجومەنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەى وت،” لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار لە داهاتی نانەوتی و موچەی مانگی هەشت نەدراوە”.
سەرچاوەكە وتیشی،” تائێستا سودانی و تەیف سامی سورن لەسەر ڕادەستكردنی 120 ملیار لەداهاتی نانەوتی بەبەغدا، ئەوەش وەک مەرجێک بۆ خەرجکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم”.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لیستی موچەی مانگی هەشت لەبەغدایەو تەنیا ڕادەستكردنی 120 ملیار لەداهاتی نانەوتی ماوە.
هاوكات، حكومەتی هەرێم داوای كردوە لەمانگی هەشتەوە ڕادەستكردنی 120 ملیار دینار لەداهاتی نانەوتی كەمبكرێتەوە بۆ 80 ملیار دینار.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.