خوێندراوەتەوە: (958)

په‌یام کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام كۆتایی پێهات. شاندی یەکێتی پێكدێن له قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و ڕێواز فایەق، ئامانج ڕەحیم پێكهاتبوون و هه‌روه‌ها شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری و ئەندامێتیی پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح. هه‌ردوو حزب له باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و پۆسته‌كانی به‌غداوه قسه‌یان كرد به‌ڵام له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هیچ لێدوانێكیان بۆ میدیاكان نه‌دا و هیچ زانیارییه‌ك نییه ئایه گه‌یشتوون به ڕێكه‌وتن یان نا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 2,990 📊 Click Here