باران بارینێكی به‌ خوڕ له‌ شاری هه‌ولێر . ( Ahsan Mohammed Ahmed Ahmed - ئاژانسی ئانادۆڵو )
خوێندراوەتەوە: (1.1K)

پهیام

بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان پێشبینییهكانی كهشوههوای ئهمڕۆ و سبهینێی بڵاو كردهوه و رایگهیاندووه، لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , لە کاتەکانی نیوەڕۆی ڕۆژی چوار شەممە کاریگەری شەپۆڵێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات . پێشبینی باران بارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ دەکرێت ,سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سەرجەم ناوچە جیا جیاکان , لەگەڵ باران بارین ناوچە سنوورییەکان و لووتکەو قەدپاڵی چیا بەرزەکان بە تایبەت ئەو چیا بەرزانەی 1500 مەتر بەرزترن لە ئاست رووی دەریا بەفر بارینی دەبێت . لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە کاریگەری ئەو شەپۆڵە زیاد دەکات باران بارین بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێ ناوچەی سنووری ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆک و سنووری پارێزگای سلێمانی و چەمچەماڵ و باکووری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان ڕێژەی باران بارینی بە شێوەی لێزمە بارانی کورت خایەن و هەورە تریشقەشی دەبێت . ڕۆژی پێنج شەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتای دێت . خێراى با / مامناوەند ( 5 – 15 ) کم/ک .هەندێ کات چالاک دەبێت. پلەی گەرما/ نزمترین بەرز دەبێتەوە بەرزترین نزیک دەبێتەوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 17 پلەی سیلیزی پیرمام : 12 پلەی سیلیزی سۆران : 9 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی دهۆک : 15 پلەی سیلیزی زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 187 Today: 1,181 📊 Click Here