کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكرد، لەسەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنەوە تا ئەمڕۆ 500 پێشلێكاری لەلایەن حزب و هاوپەیمانیەكانەوە تۆماركراوەو سەرجەمیان سزای پێبژاردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن بەڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندوە، لەقۆناغە سەرەتاییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردندا سزای پێبژاردنی بەسەر 60 حزب و هاوپەیمانیدا سەپاندوە، دواتر ئاماری سزاكان گەیشتو0وەتە نزیکەی 500.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات کۆمسیۆن ب وردی چاودێری ئەو داراییە دەکات کە بۆ بانگەشەو هەڵمەتەکانی ڕیکلام خەرجدەکرێت.
هاكات جەختیکردەوە، زۆر بەکارهێنانی وێنەو پۆستەر دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر جەماوەر هەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە 11ى 11 هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
