خوێندراوەتەوە: (1.4K)

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، دەستیان كردووە بە دابەشكردنی پاداشتی كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان و پاداشتەكە لە ڕێی ماستەركارد و بانكی ڕافیدەینەوە دابەش دەكەن. جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆن ڕایگەیاندووە: تا ئێستا ماستەركاردەكان گەیشتوونەتە حەوت پارێزگا ئەوانیش هەولێر، دهۆك، كەركووك، بەسڕە، بابل، میسان و نەجەف. دواتریش كارتە بانكییەكان پارەیان تێ دەكرێت. جومانە غەلای راشیگەیاندووە، هاوكات پەیوەندییان لەگەڵ نووسینگەی سەرۆكوەزیران بەستووە بۆ ئەوەی سوپاسنامە و ڕێزلێنان بدرێتە ئەو كارمەندانەی رۆژی دەنگدان كە فەرمانبەری حكومەت و دامودەزگا فەرمییەكانن. رۆژى 11ى 11ى 2025 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو،تێیدا 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 2,562 📊 Click Here