خوێندراوەتەوە: (1.6K)

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، لەسەرجەم پارێزگا، شار و ناوچەکانی عێراق بەسەرکەوتویی بەڕێوەچوو.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لەکاتی بەڕێوەچونی پرۆسەی دەنگداندا هیچ کێشەیەکی تەکنیکی ڕوینەداوە.

جەختی لەوەشکردەوە، هەماهەنگییەکی باش لەنێوان کۆمیسیۆن، لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن و وەزارەتە ئەمنییەکان لەکاتی بەڕێوەچونی پرۆسەی دەنگدان هەبون.

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەڕاگەیەندراوەكەیدا دەشڵێت، کۆمیسیۆن لەپرۆسەی کۆتاییهێنان بەڕێکارەکانی دایە بۆ ژماردنەوەی دەستی و ڕیزکردنی دەنگەکان و هاوتاکردنی لەگەڵ ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان.

وتیشی، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمشەو هیچ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی نابێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ لەپارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکردو کاتژمێر 6ـی ئێوارەش کۆتایی هات.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 2,349 📊 Click Here