خوێندراوەتەوە: (1.6K)

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، هۆشداری دەداتە کاندیدو لیستە سیاسییەکان لەپێشێلکردنی ماوەی بێدەنگی پێش ڕۆژی هەڵبژاردن و دەڵێت، سزاكەی دەگاتە دورخستنەوە.

حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، هەر جۆرە هەڵمەتێک یان چالاکیەکی بانگەشەکردن لەم ماوەیەدا پێشێلکردنی ڕونی رێسا کارپێکراوەکانەو سەرپێچیکردنی ماوەی بێدەنگیی هەڵبژاردن، کاندید ڕوبەڕوی سزای دارایی یان ئیداری دەكاتەوە کە هاوتایە لەگەڵ قەبارەی سەرپێچییەکە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕەنگە کۆمسیۆن رێوشوێنی توندتر بگرێتەبەر، تا دەگاتە دورخستنەوەی كاندید لەهەڵبژاردن، ئەگەر سەرپێچیەکە بگاتە ئاستی تاوانی هەڵبژاردن.

وتیشی، “تیمە مەیدانییەکانی کۆمسیۆن لەنزیکەوە چاودێری پابەندبوونی کاندیدەکان دەکەن بەماوەی بێدەنگی هەڵبژاردنەکان، جا چ لەبانگەشەی مەیدانیدا بێت یان لەرێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سەكۆكانی سۆشیال میدیاوە”.

جەختیشیکردەوە، پابەندبون بەرێنماییەکان دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو کاندیدەکان مسۆگەردەکات و پاكێتی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەپارێزێت.

هاوکات داوای لەسەرجەم هێزە سیاسییەکان و کاندیدەکانیش کرد، ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردنەکان ڕەچاوبکەن و کەشێکی گونجاو بۆ هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانەو شەفاف دروستبکەن کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی دەنگدەران بێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 1,076 📊 Click Here