خوێندراوەتەوە: (1.5K)

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ یان سبەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیەنن.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆمسیۆن دەست بەهەژمارکردنی کورسییەکانی هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات، لەناویاندا کورسییەکانی کۆتایی ژنان و پێکهاتەکانیش.

وتیشی، سەرجەم وێستگەکانی دەنگدان کە هەژمار نەکرابون، هەژمارکراون و ئەنجامەکانیان بەڕێژەی 100٪ هاوتای ئەنجامی هەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەستی بوە.

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن لەماڵپەڕی فەرمی کۆمیسیۆنەوە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لایەنەکان دەتوانن تانە لەئەنجامەکان بدەن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 159 Today: 1,760 📊 Click Here