وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، کۆمسیۆن خەریكی پرۆسێسكردنی دەنگی ئەو وێستگانەی دەنگدانە كە هێشتا ئەنجامەكانیان نەنێردراوەو ڕەنگە هەفتەی ئایندە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن ڕابگەیەندرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویکردەوە، وەكو ئامادەكارییەك بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن، كۆمسیۆن خەریكی پرۆسێسكردنی دەنگی ئەو وێستگانەی دەنگدانە كە هێشتا ئەنجامەكانیان نەنێردراوە، ئەم ئەنجامانە دەخرێنە ناو ناوەندی هەژماركردنی دەنگەكان.
وتیشی، ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن دوای یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان دەبێت، ئەمەش رەنگە بكەوێتە هەفتەی ئایندەوە و بە بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو بڕیارەكانی ئەنجومەنی كۆمسیاران دوای سێ رۆژ لە بڵاوبوونەوەیان، دەكرێت لە دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان تانەیان لێ بدرێت.
وتەبێژی کۆمسیۆن وتیشی، هەموو دەنگەكان دەخرێنە ناو پرۆگرامێكی تایبەت بەئەژماركردنی شێوازی (سانت لیگۆ)، ئەم بەرنامەیە هەڵدەسێت بە دابەشكردنی كورسییەكانی هەر پارێزگایەك، كۆمسیۆنیش هەڵدەستێت بەڕاگەیاندنی ژمارەی كورسییەكان.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
