كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد، حەوت ڕۆژ لەبەردەم كۆمسیۆنە بۆ ئامادەكردنی تانەكان و 10 ڕۆژیش لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریدایە بۆ بڕیاردان لەسەری، دوای ئەوە دەنێردرێت بۆ دەسەڵاتی دادوەری و ئەنجامەكان ڕادەگەیەنرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، بەگوێرەی یاسای کۆمیسیۆنی ساڵی 2019، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان حەوت ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئامادەکردنی وەڵام بۆ دەستەی دادوەری بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر ئەو تانانەو لەم هەفتەیەوە دەست بەئامادەكاری وەڵامەكان دەكات.
دەشڵێت، دەستەی دادوەرییش لەلای خۆیەوە 10 ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ بڕیاردان و یەکلاکردنەوەی تانەکان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای یەكلاكردنەوەی تانەكان لەلایەن دەستەی دادوەریەوە، کۆمیسیۆن ئەنجامە کۆتاییەکان ڕەوانەی دادگای فیدڕاڵی دەكات بۆ پەسەندکردنیان.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەكان لەلایەن كاندی و لایەنە سیاسییەكانەوە زیاتر لە هەشتا تانە لەئەنجامەكانی هەڵبژاردن دراوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
