کۆمپانیای ‘DNO’ جەخت دەكاتەوە، كەتامەزرۆی دەستپێکردنەوەی هەناردەیە، بەڵام بەگوێرەی ڕێکەوتنێک کە دانەوەی قەرزی کۆن و پارەی هەناردەی داهاتوو مسۆگەر بکات.”ئەوەشی بە مەرجی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت دیاریكردوە.
کۆمپانیای نەوت و غازی نەرویجی (DNO) لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دی ئێن ئۆ بەردەوام ڕایگەیاندوە کە تامەزرۆی دەستپێکردنەوەی هەناردەیە، بەڵام بەگوێرەی رێکەوتنێک کە دانەوەی قەرزی کۆن و پارەی هەناردەی داهاتوو مسۆگەر بکات.”
کۆمپانیاکە جەخت دەکاتەوە کە دەیانەوێت میکانزمی دانەوەی قەرزو شایستە داراییەکانیان بەگوێرەی گرێبەستی بەشکردنی داهات بێت کە پێشتر لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆیان کردوە.
لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، بیژەن موسەوەڕ ڕەحمانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەڵێت، ئەو مەترسییە داراییەی لەسەر دی ئێن ئۆ هەیە، لەکۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکانی دیکە جیاوازە، جێی بایەخە کە وەک گەورەترین بەرهەمهێنەر، ئەو قەرزەی ئێمە کە لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوتووە، لەزۆر لەوانی دیکە زیاترە، کە بەواتای ئەوە دێت، مەترسیی گرفتی پارەدان لەسەر ئێمە زۆر گەورەترە بەراورد بەو مەترسییەی لەسەر هەر کۆمپانیایەکی دیکە هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دی ئێن ئۆ ژمارەیەک پێشنیازی بەهەولێر داوە بۆ چارەسەرکردن و نەهێشتنی ئەو مەترسییە، لەرێگەی چارەسەری ئاسان کە دەکرێت بەخێرایی رێکەوتنی لەسەر بکرێت.
هەروەها دی ئێن ئۆ کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی کار دەکەن، “خەرجییەکانیان زیاد کردوە بۆ ئەوەی ئەو زیانەی لە دوای هێرشە درۆنییەکانی تەموزی 2025 بەر کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابور کەوتبون، چاک بکەنەوە.”
ئاشكراشیكردوە، “ئێستا بەشە نەوتەکەی خۆی بەکاش لەرێگەی تانکەرەوە بە اڵاوگە خۆجێیەکان دەفرۆشێت، بەنرخێک کە کەمترینی 30 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک.”
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
